لەچوارچێوەی بەدواداچوونی دواگۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی عێراق، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت؛ پێشوازیی كرد لە بەڕێز عەزیز ڕەبیعی سەرۆكی ڕەوتی هێڵی نیشتیمانی/ الخط الوطني.
لەدیدارەكەدا باس لە بایەخی هاوبەشیی بڕیاردان لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا كرا بەجۆرێك هەمووی بچێتە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و دابینكردنی خواستی ڕۆڵەكانی گەل بەهەموو مەزهەب و نەتەوەكانیەوە و جێبەجێكردنی پاكێجی ئەو ڕێككەوتنە سیاسیەی كە حكومەتی ئێستای لەسەر پێكهێنراوە بۆ سەلماندنی نیەتپاكیی لایەنەكان لەڕێی جێبەجێكردنی بەند و بڕگەكانیەوە و تازەكردنەوەی متمانەی عێراقیەكان بە نوێنەرەكانیان لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا.
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە پشتیوانی خۆی بۆ ڕەوتە سیاسیە تازەپێكهێنراوەكان دەربڕی كە بەشدارییان لە شایستەیەكانی داهاتوو و ڕۆڵی لاوان هەبێت لە پێشكەشكردنی پرۆژە و بەرنامەی تازەكردنەوەی خوێنی ژیانی سیاسی و گشتیدا، جەختی كردەوە لە سیاسەتی كرانەوە بەڕووی هەموو لایەنەكان و پێشكەشكردنی ڕەوتەكان وەك هێڵی نیشتیمانی كە هاوبەشێك بن لە كایەی سیاسیدا.
شێخ خەنجەر لە كۆنگرەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێر "ڕەشیدە داینی" ستایشی هەڵوێستی خەڵ...
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەی "غەزە شانازیە"ی لە دیداری دەرچوانی دامەزر...