شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە شوێنی مانەوەی لە بەغدای پایتەخت پێشوازی كرد لە پیاوماقوڵانی هۆزی ئەلبوعیسا.
شاندەكە بریتی بوون لە شێخ بەرەكات سەعدون عێفان و شێخ جەمال عێفان و شێخی پەرلەمانتار شەعلان كرەیم شێخی عەشیرەتی ئەلبوعیسا لە پارێزگای سەلاحەدین و شێخ زیاد كامل دەحل شێخی هۆزی ئەلبوعیسای قەیسی و شێخ غازی سامی عەبد شێخی ئەلبومحەمەد جاسم و شێخ عەلی جاسم موجبەل شێخی عەشیرەتی عەمور و شێخ عەبدوڵڵا شوەیش شێخی عەشیرەتی ئەلبوساڵح و شێخ نافع فرحان شێخی عەشیرەتی هەرێمات و شێخ حەمید جاسم زوەید و شێخ حسان تەهمان لە شێخەكانی عەشیرەتی ئەلبوعابد و ژمارەیەك دەستەبژێر و كەسایەتی و ڕۆڵەكانی هۆزەكە.
شێخ و پیاوماقوڵانی هۆزی ئەلبوعیسا هەموو شێوە دەستبردنێكیان بۆ كەسایەتی شێخ خەنجەر و پیلانگێڕی لەدژی ڕەتكردەوە، ناڕەزایی خۆیان دووپاتكردەوە دژی ئەو هەوڵانەی كە بۆ بەئامانجگرتنی شێخ خەنجەر دەدرێن بەهۆی هەڵویستی گەورەی نیشتیمانییەوە، وەك بەهاناوەچونی ئاوارەكان و شوێنكەوتنی كاروباری كامپەكان و كردنەوەی قونابخانەی تایبەت و ناردنی خوێندكارانی پسپۆریە جیاوازەكان بۆ خوێندن لەدەرەوە، ڕونیانكردەوە ئەو هەوڵە نەزۆكانە بۆ دوورخستنەوەی دەنگی ڕەوایەتیە لە نێوەندی سیاسی لەلایەن ئەو كەس و لایەنانەی بەدوای بەرژەوەندی حزبی و تایبەتی خۆیانەوەن.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختی لە ڕۆڵی شێخی عەشیرەتەكان كردەوە وەك تەوەرێكی سەرەكی بۆ پاراستنی ڕایەڵەی كۆمەڵایەتی و ناسنامەی ڕەسەنایەتی لەڕێی یەكگرتوویی كۆمەڵگە بە ڕۆڵە و عەشرەتەكانیەوە. لەبەرامبەردا ئامادەبوان ستایشی ڕۆڵی شێخ خەنجەریان كرد بۆ لەئەستۆی خۆگرتنی گرنگترین پرسە چارەنوسسازەكان و بەرگریكردنی لە بێتاوانان و ئاشكراكردنی چارەنوسی بەزۆرونكراوەكان و هەوڵی بەردەوامی بۆ گێڕانەوەی مافی پارێزگا ئازادكراوەكان.
شێخ خەمیس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەكات
شێخ خەنجەر: سەقامگیریی كەركوك پەیامێكە بۆ جیهان كە عێراق سەقامگیرە
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...