شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەسەرداوای خێزانێكی بەڕێزی عێراقی بەشداریی ئاهەنگێكی هاوسەر گیریی كرد لەپارێزگای ئەنبار.
سەرەتا شێخ خەنجەر داوای خوێندنی سورەتی فاتیحای كرد بۆ گیانی شەهیدانی غەزە و لوبنان و داوای كرد لەم جۆرە بۆنانەیشدا ئەوان لەبیرنەكرێن و دوعای خێریان بۆ بكەن.
شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر پەیڕەوكردنی بەرنامەكانی سیادە و ئامانجەكانی و جەختی كردەوە:" كەسە بچوكەكان ناتوانن كێشە گەورەكان و ئەو پرسانەمان بیربەرنەوە كە بایەخیان پێدەدەین، ئەوانەی بەدوای چێژ و حەزەكانی خۆیانەوە سەرقاڵمان ناكەن بەڵكو هەتا دواچركەی ژیانمان تێدەكۆشین".
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە:"ئازادكردنی بێتاوانەكان لە زیندان بەلامانەوە بابەتێكی پیرۆزە هەروەها هەڵوەشانەوەی لێپرسینەوە و دداوەری بەپێی بەندەكانی پاكێجی ڕێككەوتنی سیاسی، مافی ستەملێكراوان، گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە و شارەكانیان بەردەوام دەبێت هەتا دوا كۆچپێكراو دەگەڕێتەوە ماڵەكەی". هەروەها وتی :"زانینی چارەنوسی ئەو قوربانیانەی كە بەزۆر لەماڵەكانیان دەرهێنران سازشی لەسەر ناكەین و قەرەبووكردنەوەی هەر كەسێك كە زیانی بەركەیوتووە و نەهێشتی بەسەربازكردنی شارەكان و هاوسەنگی لە دەزگا ئەمنی و ئابوریەكانی دەوڵەتدا هەموو ئەمانە لەچوارچێوەی داواكاریەكانماندا و دەستبەرداریان نابین تا بەدییاننەهێنین".
شێخ خەنجەر لە كۆتایی قسەكانیدا كە سەدان هاوڵاتی ئامادەی بوو وتی:"سەر بەكەس نین و كەس فەرمانمان پێناكات تەنیا خوا و سوننەتی پێغەمبەر نەبێت درود و سڵاوی لەسەربێت، هەموو ئەو بەڵێنانە جێبەجێ دەبن كە بە جەماوەرەكەمان داوە، ناترسین و نالەرزین، سیادەیش بەئێوە و بە گەنجەكانی سەركەدەوێت".
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكا...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...
لیژنەی ئەمنیی كەركوك هەوڵەكانی شێخ خەنجەر لە چارەسەركردنی قەیرانی كەركوك بەرز...