شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە شێخ حامد عەبدولعەزیز سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی زانایان لەعێراق و پێشنوێژ و وتاربێژی حەزرەتی مەعروفیەی كەرخیە.
سەرەتا میوانەكە سەركۆنەی ئەو هەوڵانەی كرد كە بە شكستخواردو لەقەڵەمیدان و شێخ خەنجەریان كردووەتە ئامانج كە بەئامانجگرتنی هەموو پێكهاتەكەیە، هەروەها تاووتوێی دیارترین بابەتەكانی گۆڕەپانی عێراق كرا، گرنگترینیان یاسای لێبوردنی گشتی كە دەیان هەزار كەسی بێتاوانی ئەو ناوچانەی كردووەتە قوربانی كە تیرۆری تێچووە، لەگەڵ گەڕانەوەی بێ مەرجی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و كۆتایهێنانی بەسەربازكردنی شارەكان و گێرانەوەی هاوسەنگی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
سەرۆكی سیادە جەختی كردەوە لە پێویستی یەكخستنی ڕا و گوتارەكان بۆ پاراستنی ڕایەڵەی كۆمەڵگەی عێراقی و دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو پێكهاتەكان كە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو ڕۆڵەكانی گەلی عێراق پتەو بكات، شتایسی ڕۆڵی كۆمەڵایەتیانەی ڕابیتەكەی كرد و جەختی كردەوە لەوەی كە پەیوەندیی بەردەوامی نێوان زانیانی ئایینی و بوونی ڕووە شەرعیەكان دەستەبەری ناسنامەی كۆمەڵگە و یەكگرتوویەتی، بەڵێنی خۆی بۆ پشتگیری كردنی زانایان و هەموو كەسایەتیە ئاینیەكان دووپاتكردەوە كە پێكهاتەكە و تایبەتمەندیە شەرعیەكانی دەپارێزن.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆك مەسعودبارزانی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانیان تاو...
شێخ خەنجەر پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆماری ئێران دەكات بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیب...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی پەرلەمانتار محەمەد دلێمی لە ڕاشدیە بەسەردەكاتەوە