بەمەبەستی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای شارەكە و تاووتوێكردنی ئاڵنگاری و شایستەكانی قۆناغی داهاتوو، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی پارێزگای كەركوكی كرد.
لەمیانەی سەردانەكەیدا، شێخ خەنجەر چاویكەوت بە ڕاكان جبوری پارێزگای كەركوك و ژمارەیەك لە سەركردەكانی حزبی سیادە و كۆمەڵێك لە پیاوماقووڵانی كەركوك بۆ ئەوەی چەند كۆبوونەوەیەكی فروانیان لەگەڵدا ئەنجام بدات دەربارەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی پارێزگاكە دەبنەوە و تەكیز كردنە سەر ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئاییندەی كەركوك.
لەكۆتایی سەردانەكەیدا، شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لەسەر كارلێكی ئەرێنی و پێویستیی هاوكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان.
ئەم بەسەركردنەوە و دیدارانە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی شێخ خەنجەردان بۆ دروستكردنی هاوبەشی و كاركردنی هاوبەش لەپێناو پێشخستن و پەرەپێدانی داهاتووی كەركوكدا.
هۆزی "سادەی حەدیدی" لە نەینەوا لە میوانخانەی سەرۆكی گشتییان پەرلەمانتار شێخ ل...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی سەمیە خابوری ئەندامی ئەنجومەنی نەینەوا و سەركردە ل...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە سەید عەمار حەكیم دەكەوێت بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی