لەدرێژەی تاوتوێكردنی دیارترین دۆزەكانی كۆمەڵگە و ئەوەی تایبەتە بە ناسنامەی ئیسلامی، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشوازی كرد لە شاندێكی ڕابیتەی ئەصاڵە بۆ دەعوە و ئیرشاد.
لەسەرەتای قسەكانیاندا شاندەكە بەتوندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی شێخ خەنجەری كرد لەلایەن كەسانێكەوە كە خێریان بۆ عێراق و گەلەكەی ناوێت و ئەمەیش بەئامانجگرتنی هەموو پێكهاتەكەیە، شاندی ڕابیتەكە ڕوونیكردەوە ئەو بەئامانجگرتنە عەزمی شێخ زیاتر دەكات و مكوڕتری دەكات لەسەر درێژەدان بە كاروانی داواكردنی مافی ڕۆڵەكانمان لە پارێزگا ئازادكراوەكان لە دۆسیەكانی لێبوردنی گشتی و هاوسەنگی و ئاشكراكردنی چارەنوسی ونكراوەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی دەستی تیرۆر.
دیارەكە كە هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنی ئاستی ناكۆكیەكان دەربارەی هەمواركردنی یاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی، گفتوگۆی پێویستیی گەیشتن بە چارەسەری جەوهەریی تیاكرا لە داڕشتنی تۆماری سوننی بۆ یاسای باری كەسێتی كە ناسنامەی كۆمەڵگە و بنەمای پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتەكانی تێدا پارێزراوبێت.
سەرۆكی سیادە ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد كە ڕابیتەكە و هەموو زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە لەعێراق دەیدەن لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندیە ڕەواكانی پێكهاتەكە و تۆماركردنێكی تایبەت بە باری كەسێتی، جەختی كردەوە كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە لە پتەوكردنی ڕایەڵەكانی خێزان كە كۆمەڵگە دەپارێزێت لە هەموو ئەو لادانانەی پێكهاتە و یەكێتیی خێزان لەناودەبات.
شێخ خەنجەر بەیاوەریی شێخ حەمدانی گەورەترین بارەگای سیادەی لەعێراق كردەوە
بەئامادەبوونی شێخ خەنجەر... سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسیەكانی...
شێخ خەنجەری چاویدەكەوێت بە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبە...