شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزوتنەوەی عەدل و ئیحسان و شاندی یاوەری.
لەسەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی بزوتنەوەی عەدل و ئیحسان سەركۆنەی بەئامانجگرتنی شێخ خەنجەر و هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی سەركردەكانی سوننەی كرد كە خەمی خەڵكی خۆیان خستووەتە سەرشانیان و داوای مافەڕەواكانیان دەكەن، وایدانا كە ئامانجگیریەكە بەئامانجگرتن و پەراوێزخستنی هەموو پێكهاتەی سوننەیە.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەبەردەوامیدان بەو كاروانەی كە نەخشەی بۆداناوە لە داواكردنی مافەكانی خەڵكەكەی لە ئاوارەكان و ونكراوەكان و دەستگیركراوە بێتاوانەكان و لایەنگیریی مەسەلە ڕەواكان بێگوێدان بەهەموو ئەو هەوڵانەی كە سوورتری دەكەن لەسەر داواكردنی مافی پارێزگا ئازادكراوەكان.
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكا...
شێخ خەنجەر: دیالە لەپێشەوەی بایەخپێدانی ئێمەدایە و خزمەتكردنی خەڵكەكەی جێی شا...