شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەندامانی ئەنجومەنی زانایانی عێراق.
شاندەكەی ئەنجومەنی زانایانی عێراق سەركۆنەی ئەو ئامانجگیریەیان كرد كە بەمدوایە دژی شێخ خەنجەر ئەنجامدراوە و ڕوونیانكردەوە كە ئەو ئامانجگیریە بەئامانجگرتنی هەموو پێكهاتەكەیە، جەختیان كردەوە ئەوەی ڕوویدا هیچ لەو ڕێنمایی و پرەنسیپانە ناگۆڕێت كە شێخی پێدەناسرێتەوە و كارناكاتە سەر عەزمی ئەو لە بەردەوامبوونی بۆ داواكردنی مافەكانی خەڵكەكەی، لەڕێی مكوڕبوونی لەسەر پێچانەوەی لاپەڕەی ئاوارەیی و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان و ئازادكردنی دەستگیركراوە بێتاوانەكان و بەدیهێنانی هاوسەنگی لە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
شێخ خەنجەر ستایشی ڕۆڵی ئەنجومەنی بانگەوازی و پەروەردەیی كرد و جەختی كردەوە كە گەورەترین ئاڵینگاری بەردەوامیدانە بە ڕووبەڕووبوونەوەی بیرە ڕووخێنەرەكان و پاراستنی بنەماكانی نێوەندگیری و میانڕەوی و بڵاوكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و هۆگریی لەنێوان ڕۆڵەكانی یەك نیشتیماندا بۆ لەدەستدانی دەرفەتی ناحەزان و خراپەكاران.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە
شێخ خەمیس خەنجەر ئیدانەی كوشتارە ترسناكەكەی خان یونس دەكات