شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی كرد لە بەرێز دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و لەدیدارێكدا باس لە پەرەسەندنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان و دەرهاویشتەكانی پەرەسەندنی سەربازی لەناوچەكە كرا بەتایبەت لە غەزە و لوبنان.
بەڕێز وەزیری دەروە جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی عێراق لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ڕاگرتنی دوژمنكاریی ئیسرائیل و گەیشتن بە كۆدەنگیەكی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ، هۆشداریی فرانبوونی بازنەی جەنگەیشی دا كە دەوڵەتانی تر بگرێتەوە و بەكارهێنانی ئاسمانی عێراقیشی بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێك ڕەتكردەوە.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر ستایشی هەڵوێستی حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی كرد لەگرتنەبەری دیپلۆماسیەتی نێوەندگیریی و هێوركردنەوە و دوورخستنەوەی عێراق لەوەی كە بكرێتە گۆڕەپانی جەنگ و ململانێ، هەروەها پەیڕەوكردنی سیاسەتی واڵاكردنی دەروازەكان بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران و ناردنی كاروانی یارمەتیەكان لەناو دوژمنكاریی بەردەوامی زایۆنی بەرامبەر كەسوكارمان لە فەلەستین و لوبنان.
شێخ خەنجەر بەشداریی لە دیدارێكی ڕاوێژكاریی هۆزی ئەلبوعیسا دەكات و جەخت لە یەك...
شێخ خەنجەر لەگەڵ جبوری هەوڵەكانی پشتگیركردن لە پێكەوەژیان و سەقامگیریی كەركوك...
بەئامادەبوونی شێخ خەنجەر... سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسیەكانی...