دوای بەسەركردنەوەی دەزگاكە، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە هاوكاریی دارایی بەخشیە دەزگا و پەیمانگەی منداڵی بەختەوەر بۆ چاودێری و ڕاهێنانەوەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە پارێزگای نەینەوا.
مامۆستا سومیە خابوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر هاوپەیمانی سیادە كە لەمیانەی بەسەركردنەوەی دەزگاكەدا یاوەریی شێخ خەنجەری كردبوو، جەختی كردەوە لە گەیشتنی بەشی یەكەمی ئەو هاوكاریە داراییە و بەشەكانی تریش لەداهاتوودا دەگەن بۆ پشتیوانیكردنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ دایبابان.
بەڕێوەبەری دەزگاكەیش لایخۆیەوە ئەم دەستپێشخەریە بەرزەی سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند بەشی یەكەمی هاوكاریە دارایەكە تەرخان دەكرێت بۆ دابینكردنی هۆیەكانی گواستنەوەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و ستایشی هەڵوێستی شەرەفمەندانەی شێخ خەنجەری كرد لە دەستگیرۆیی توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی عێراقیدا.
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی موبادەرە دەكات
شێخ خەنجەر لەمیانەی دیداری ساڵانەیاندا لەگەڵ پۆلێك لە دەرچوانی دامەزراوەی خەن...
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای حزبی سیادە لە دیالە دەكات و لەگەڵ پۆلێك لە لاوانی ...