شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی نووسینگەی خاتوو ئەریج جەمیلی سەركردە لە هاوپەیمانی سیادە و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی كرد لە قەزای فەلوجەی پارێزگای ئەنبار.
لەدیدارێكدا كە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و كادرانی حزب بەڕێوەچوو، شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەبایەخی كاراكردنی ڕۆڵی نووسینگەكانی هاوپەیمانی بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ جەماوەر و هۆشیاركردنەوەیان بۆ پێویستی بەشداریی كاریگەریان لە دیاریكردنی نوێنەرانیان لە شایستەكانی هەڵبژاردندا و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی مافەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و بژێوییەك كە شایستەی ڕۆڵەكانی ئەنبار بێت.
هەروەها شێخ خەنجەر چاویكەوت بە ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی فەلوجە و گوبیستی بۆچوون و داواكاریەكانیان بوو، پێیڕاگەیاندن كە هەموو سەركردە و كادرەكانی هاوپەیمانی سیادەی لە ئەنبار ڕاسپاردووە كە دەرگای بارەگا و نووسینگەكانیان واڵابێت لەبەردەم هاووڵاتیاندا بۆ پێشوازیكردن و بەدیهێنانی داواكاریەكانیان.
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای حزبی سیادە لە دیالە دەكات و لەگەڵ پۆلێك لە لاوانی ...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە جینین پلاسخارت نێردەی نێودەوڵەتی دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...