شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا؛ پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر هاوپەیمانی نەینەوای یەكگرتوو كە بریتیبوون لە مامۆستا موهەنەد نەجم جبوری سەرۆكی فراكسیۆنی نەینەوای یەكگرتوو و دكتۆر سەعدون شەممەری و دكتۆرە سارە جبوری و هەردوو ئەندامی ئەنجومەن لەسەر سیادە مامۆستا سوبهان جاجان و مامۆستا سومەیە خابوری.
لەدیدارەكەدا كارەكانی حكومەتی خۆجێی و میانیزمەكانی پشتگیریی هەوڵەكانی پێشخستنی كاری خزمەتگوزاریی لە پارێزگاكە هەڵسەنگێنرا و باس لە ئامادەكاریەكانی قۆناغی داهاتوویش كرا.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی پاراستنی ناسنامەی نەینەوا و كەلەپوورە مێژووی و شارستانیەكەی و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێك دژی ڕایەڵە كۆمەڵایەتیەكەی بە مەزهەب و نەتەوە جیاجیاكانیەوە.
ئامادەبوان تاووتوێی میكانیزم و ڕێگاكانی دامەزراندنی پردی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر كرد لە هەموو ناوچەكانی نەینەوادا و جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی دیاریكردنی كەسانی شایستە وەك خۆئامادەكردنێك بۆ بەدەستهێنانی شایستەییەكان لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەندامانی ئەنجومەنی نەینەوا سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ شێخ خەمیس خەنجەر دەربڕی و ستایشی هەوڵ و دەستپێشخەریەكانیان كرد بۆ یەكگرتوویی ڕیزەكان و یەكخستنی گوتار و دەستەبەركردنی تواناكان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی نەینەوا.
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی موبادەرە دەكات
شێخ خەنجەر ئامادەی ئاهەنگی كۆڕی فیقهی بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە دەبێت و...
شێخ خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و خێزانی میدیایی عێراقی ...