شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە نوێژی هەینیی لە مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم ئەبی حەنیفەی نوعمان كرد لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا.
لە وتاری هەینیدا كە شێخ دكتۆر عەبدولوەهاب ئەحمەد تەها بەئامادەبوونی شێخ خەنجەر پێشكەشی كرد، داوای كرد پەلەبكرێت لە پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ بەهاناوەچوونی هەزاران كەسی بێتاوان كە بەهۆی گوناهی هەواڵدەری نهێنی و بۆهەڵبەستنی درۆ دەستگیركراون، وەك بەزەییهاتنێك بە خێزانەكانیاندا كە بژێوكاریان نییە.
هەر لە وتارەكەدا ئاماژە درا بە پێویستی ئەوەی كە ئەهلی سوننە تۆمارگەیەكیان بۆ پاراستنی ئایین و ئەحكام و كاروبارەكانی تایبەت بە باری كەسێتی خۆیان هەبێت وەك ئەوانیتر، داوای لە حكومەت و پەرلەمان كرد ئاگایان لەم بابەتە بێت لەپێناو پاراستنی یەكگرتوویی ڕۆڵەكانی ئەم وڵاتە و چەسپاندنی بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتەكانیدا.
دوای نوێژ، شێخ دكتۆر ئەحمەد حەسەن تەها گەورە زانای كۆڕی فیقهی عێراقی لە بارەگای كۆڕەكە پێشوازی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە گەورە زانایان و شێخەكان باس لە چەند دۆسیەیەكی پەیوەست بە لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی و ڕەنگدانەوەی ئەو یاسایەنە كرا لە ناو خەڵكدا، هەروەك كۆڕی فیقهی دووبارە هەموو هەوڵەكانی دژایەتی و تۆڵەكردنەوەی ڕەتكردەوە كە دەرهەق بە سەركردەكانی سوننە دەكرێن بەتایبەتی ئەمەی دواییان كە شێخ خەنجەری گرتەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ خۆی و هەڵوێستە نیشتیمانیەكانی بەرامبەر خەڵك و گەلەكەی دووپاتكردەوە.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر ئاماژەی دا بە پێگەی كۆڕی فیقهی و سیمبولییەكەی وەك مەرجەعێكی ئەهلی سوننە و جەماعە لە عێراقدا و ڕۆڵی كارای لە پاراستنی یەكێتیی وڵات و ستایشی ئەو هەوڵانەیشی كرد كە بۆ پاراستنی ناسنامە و كەلتووری ئیسلامی لە مەترسیەكانی شێواندن و گۆڕینیان دەیدات.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبی سیادە لە سەلاحەدین كۆدەبێتە...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی كۆڕی فیقهیی گەورەزانایان لە نەینەوا دەكات
شێخ خەنجەر پێشوازیكرد لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەدل و ئیحسان