شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لەبەغدا پێشوازی كرد لە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوینەران و بەڕێز موسەنا سامەڕایی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و پەرلەمانتار شەعلان كرەیم.
شێخ خەنجەر بەئامادەبوونی ژمارەیەك سەركردە و پەرلەمانتارانی سیادە پیرۆزبایی لە سەرۆك مەشهەدانی كرد كە متمانەی نوێنەرانی گەلی بەدەستهێناوە و سەرۆكایەتی پەرلەمانی وەرگرتووە، ستایشی كۆتایهاتنی قەیرانی بەچۆڵیمانەوەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا لایەنی چاودێری و یاسادانان كارابكرێتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی یاسا گرنگەكان بەتایبەت ئەوانەی كە پەیوەستن بە مافەكانی مرۆڤەوە.
لایخۆیەوە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان سوپاسی شێخ خەمیس خەنجەری كرد لەسەر هەڵوێستی پشتگیریكارانەی لە دەسەڵاتی یاسادانان و هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ كۆتایهێنان بە قەیرانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕێی سازانی نیشتیمانی و ڕێگا دیموكراتیەكانەوە لەژێر چەتری پەرلەماندا.
شێخ خەنجەر پشتگیریی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەكات بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و دا...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە جینین پلاسخارت نێردەی نێودەوڵەتی دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە دكتۆر مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی س...