شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ هەردوو پاڵێوراوی حزب "شێخ لەتیف مستەفا وەرشان حەدیدی" و "وەعد حسێن ناسر سەلامی" باسیان لە دۆخی ئێستای نەینەوا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی دەستكەوتە نیشتیمانیەكان و پتەوكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتی و برایانە لەنێوان پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوادا لەڕێی خزمەتكردنی دانیشتوانەكەی بەهەموو هەوڵ و كارێك و پاراستنی مافە بەدەستهێنراوەكانی پارێزگا و خەڵكەكەی.
شێخ خەنجەر دووبارە بەڵێنی دا بە پابەندبوونی لە بەدیهێنانی پێشكەوتن و سەقامگیریی لە نەینەوا و كاری هاوبەش لەپێناو ئاییندەیەكی باشتر بۆ پارێزگاكە.
شێخ خەمیس خەنجەر دەبێتە میوانی كوردەكانی زەوبەع لە یوسفیە بۆ پشتگیریی لە مامۆ...
شێخ خەنجەر پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆماری ئێران دەكات بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیب...
شێخ خەنجەر: یادی تۆفانی ئەقسا زیندوودەكەینەوە و لەگەڵ گەلی فەلەستینمان دەبین