شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە پیرۆزبایی لە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ستایشی پێچانەوەی لاپەڕەی بەتاڵی پۆستەكەی كرد و جەختی كردەوە لە گرنگیی دەستكردن بە گفتوگۆی ئەو یاسایانەی كە گەلی عێراق چاوەڕێیان دەكات.
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ئاماژەی دا بە پێویستی تاوتوێكردنی ئەو یاسایانەی كە تایبەتن بە پێویستیەكانی هاوڵاتی عێراقی، لەپێش هەموویانەوە هەمواركردنی یاسای لێبووردنی گشتی بۆئەوەی قوربانیانی هەواڵنێری نهێنی بگرێتەوە واتا ئەو كەسانەی لەژێر ئەشكەنجەدا ئیعترافیان پێكراوە، هەروەها قەرەبووكردنەوەی ئەو شارانەی بەهۆی كردەوە تیرۆریستیەكانەوە تووشی وێرانەیی بوون.
شێخ خەنجەر هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری كرد بەجۆرێك ئیدارەی ئەو دۆسیەیە بدرێتە دەسەڵاتی دادوەری بۆ دڵنیابوون لە خاوێنیی ڕێكارەكان و چەسپاندنی دادوەری، پێداگریشی كرد لە پێویستی پێكەوە كاركردنی پەرلەمان و حكومەت لەپێناو پاشەڕۆژێكی باشتر بۆ عێراق.
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دكتۆر ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزووتنە...
شێخ خەنجەر بەشداریی ئاهەنگی یادی شۆڕشی بیست دەكات لە خان زاری
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە دەستەبژێرێكی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی دی...