شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی كرد لە ژمارەك سەركردە و كادرە پێشكەوتوەكانی هاویەمانێتیەكە.
لە دیدارەكەدا ئامادەیەكانی هاوپەیمانی سیادە خرانەڕوو بۆ بەشداریی و شایستەیەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو و چۆنیەتی ڕێنمایەكانی ئاییندە كە لە خزمەتی ویست و داواكاریی جەماوەردا بێت و ئامانجەكانی هاوپەیمانیەكە بەدیبێنێت كە بریتین لە جێبەجێكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و دادوەریی كۆمەڵایەتی و هاوسەنگی، هەروەك باس لە تازەترین ڕووداوەكانی گۆڕەپانی سیاسی بەگشتی و ڕەنگدانەوەیان گرا لەسەر دۆخی گشتی.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە پێویستی هاندان بۆ بەشدارییەكی كارا لە هەڵبژاردنەكان و دیاریكردنی كەسانی لێوەشاوە كە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی هەبێت و هەوڵبدات بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكان، هەروەك پێداگریی كرد لەوەی كە دەبێت هاوپەیمانێتیەكانی داهاتوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت و هاندانی ڕاستەقینە بۆ خزمەتی هاووڵاتی بێت.
شێخ خەمیس خەنجەر دەبێتە میوانی كوردەكانی زەوبەع لە یوسفیە بۆ پشتگیریی لە مامۆ...
شێخ خەنجەر نوێژی هەینیی لە مزگەوتی نەجات سوەیدی كرد و لەگەڵ ڕابیتەی مامۆستایا...
شێخ خەمیس خەنجەر سەدانی میوانخانەی شێخ حەمید جاسم زوەید دەكات لە فەلوجە