شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ڕایگەیاند ئەو تاوانە كۆكوژیەی سوپای زایۆنی لە جبالیا دژی خەڵكی بێتاوان ئەنجامی دەدات هەموو سنوورەكانی تێپەڕاند و ئەمەیش پێویستی بە جووڵەیەكی خێرای دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی هەیە بۆ ڕزگاركردنی بێتاوانەكان.
سەرۆكی حزبی سیادە ئاماژەی كرد بەو كوشتن و وێرانكاریەی كە سوپای داگیركەر ئەنجامیان دەدات و جۆرەها چەكی قەدەغەكراوی تێدا بەكاردەهێنێت وەك بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی كە بووەتە هۆی قوربانیدانێكی زۆر و لەناوبردنی نەخۆشخانەكان و ژێرخانی غەزە.
هەروەها شێخ خەنجەر داوای كرد كە پێویستە سەركۆنەیەكی سەرتاپاگیری ئەو ڕەفتارە نامرۆیانەیە بكرێت كە دەرهەق بە فەلەستینی و لوبنانیەكان ئەنجامدەدرێن و داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد ڕۆڵێكی كاریگەری هەبێت لە پاراستنی خەڵكی مەدەنی و ڕاگرتنی دوژمنكاریەكان، ڕوونیشیكردەوە كە دۆخە مرۆیەكە توانای شەپۆلی زیاتری ئاوارەبوونی خەڵكە بێتاوانەكەی نیە.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆك مەسعودبارزانی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانیان تاو...
شێخ خەنجەر لە بەغدا چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەكەوێت
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە شێخ ڕەعد عاسی دەكات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی كەركوك