شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گەلەكەمان لەهەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەسۆركایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد بۆ بردنەوەی یەكەمی لە هەڵبژاردنەكەدا.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە كە سەركەوتنی پارتی دیمكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەدا ڕانگدانەوەی متامانەی شەقامی كوردیە بەو حزبە و ڕێبازی نەگۆڕی لە بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كورد و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپانەی كە دەیانەوێت بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان لەسەر حسابی بەرژوەندی هاوڵاتیان بەدەستبێنن.
شێخ خەنجەر ئاماژەی بەوەدا بەشداریی فراوان لە هەڵبژاردنەكە و باش بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە و كێبڕكێی دیموكراسیانەی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، هەموو ئەمانە پابەندبوونی گەلی كوردستان دەسەلمێنن بە بەهاكانی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە، كە دەبێتە نموونەیەك بۆئەوەی باقی ناوچەكانی تری عێراق چاوی لێبكەن.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆك مەسعودبارزانی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانیان تاو...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە شێخ و پیاوماقوڵانی هۆزی كوبەیسات دەكەوێت
شێخ خەمیس خەنجەر چاودێریی هەڵمەتی "لێشاوی خێرە گەورەكە" دەكات بۆ دابەشكردنی ك...