شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ماتەمینی خۆیی بۆ شەهیدبوونی موجاهید یەحیا سنوار سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس دەربڕی كە لە كەرتی غەزە لەڕێی خوادا شەهید بوو و پاشەكشەی نەكرد لەكاتی بەرگریی لە خاك و گەلەكەی دژی داگیركاریی زایۆنی.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە كە بەشەهیدبوونی سەركردە یەحیا سنوار كاروانی بەرگریی فەلەستینی ناوەستێت، بەڵكو خۆڕاگرتر و سوورتر دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داگیركەر، ئاماژەی بەوەیشدا كە سنوار سیمبولی مقاوەمە بوو و ژیانی خۆی كردە قوربانی دۆزێكی ڕەوا كە ئەویش ڕزگاركردنی قودس و بەرگرییە لە گەلی فەلەستین.
خەنجەر ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كە قەوارەی زایۆنی بەردەوام هەوڵیداوە، بە كوشتنی سەركردەكانی ئیرادەی بەرگریی بشكێنێت، بەڵام ئەم كردەوە غەدركارانە ورە و عەزمی فەلەستینیەكانی زیاتر كردووە بۆ بەرگریی لە خاك و مافە ڕەواكانیان، وتیشی حەماسی فەلەستینی پاشەكشە ناكات و كاروانەكەی درێژە پێدەدات هەتا بەدەستهێنانی سەركەوتن.
خوا لە شەهید یەحیا سنوار وهەموو ئەو شەهیدانە خۆشبێت كە گیانی خۆیان كردە قوربانی فەلەستین و قودس، سەركەوتنیش هەر بۆ بەرگریكارە خۆڕاگرەكان دەبێت و ئیرادەی گەلی فەلەستین لە بەرەنگاربوونەوەی داگیركەراندا ناشكێت.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە شێخ حامد عەبدولعەزیز سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕائد عەبد دەكات لە كەركوك
شێخ خەمیس خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەی "غەزە شانازیە"ی لە دیداری دەرچوانی دامەزر...