شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە لەوەی كە ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق وەك دەرفەتێكە بۆ پتەوكردنی یەكێتی نێوان ڕۆڵەكانی عێراق و ڕۆڵی عێراقی بیرهێنایەوە لە پشتیوانیكردنی پرسەكانی ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی.
سەرۆكی حزبی سیادە ڕوونیكردەوە ئەم ڕۆژە داوای بیرخستنەوەی ڕۆڵی پێشەنگایەتی عێراق دەكات لە بەرگریكردن لە نەتەوە، بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنكاریی قەوارەی داگیركەر و تاوانەكانی دەرهەق بە هەردوو گەلی فەلەستین و لوبنان.
شێخ خەنجەر داوای كرد ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق بقۆزرێتەوە بۆ چەسپاندنی بەهاكانی دادوەری و یەكسانی و لابردنی ستەم لە هەموو عێراقییەكان بۆ پتەوكردنی یەكگرتوویی نیشتیمانی بەوجۆرەی كە ڕۆڵی عێراق لە پشتگیریكردنی پرسەكانی نەتەوەدا بگەڕێنێتەوە.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە شاندێكی ئەنجومەنی زانایانی عێراق
شێخ خەنجەر نوێژی شێوان لە مزگەوتی ساریە لە دیالە دەكات و ڕەحمەت بۆ شەهیدان دە...
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی كۆدەبێتەوە بۆ باسكردنی دۆخی س...