شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی پێشوازیكرد لە شێخ ڕەعد سامی عاسی عوبێدی بۆ باسكردنی چەندین دۆسیە لەسەروو هەموویانەوە دۆسیەی پارێزگای كەركوك.
شێخ خەنجەر بە ئامادەبوونی شێخ عەبدولخالق عەزاوی جێگری سەرۆكی حزبی سیادە باسی لە بارودۆخی ئەمڕۆی كەركوك و گرفتی هاوبەشیی پێكهاتەكانی كەركوك كرد لە حكومەتە خۆجێیەكە و ڕەنگدانەوەی ئەو دۆخە لەسەر بەڕێوەبردنی پارێزگاكە و دۆخە ئەمنی و خزمەتگوزاریەكەی، سەرۆكی سیادە جەختی كردەوە لەوەی كە بەنیازە لەنزیكترین دەرفەتدا سەردانی كەركوك بكات.
لایخۆیەوە شێخ ڕەعد عاسی ستایشی ڕۆڵی شێخ خەمیس خەنجەری كرد لە كەركوك و پابەندبوونە مەبدەئیانەكەی بەرامبەر پێكهاتەی عەرەب و ئامادەكاریەكان بۆ قۆناغی داهاتوو بەجۆرێك كە دەستبەری ئەوە بكات پێكهاتەكەی عەرەبی لە پارێزگادا بگاتە شایستەیەكانی خۆی لە نوێنەرایەتی سیاسی و حكومی و ئاستی هاوسەنگی لە دامەزراوەكان بە هەموو جومگەكانی پارێزگاكەوە.
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر سەردانی دیوانی پارێزگای نەینەوا دەكات و چاوی بە دەخیل دەكەوێت
شێخ خەنجەر یادی دەیەمین ساڵەی شەڕی یەكەمی فەلوجە بیردێنێتەوە