شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ماتەمینی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی و هاوڕێكانی دەربڕی كە گیانی خۆیان كردە قوربانی لەڕێی تێكۆشان و بەرگریی دژی داگیركاریی زایۆنی.
لە بەیاننامەیەكدا شێخ خەنجەر وتی :"سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی و هاوڕیكانی دەكەم كە دوای كاروانێكی دوورودرێژ لە خەبات و مەقاوەمە لەدژی چەتەكانی زایۆنی داگیركەر لە ئەسپەكانیان هاتنەخوارەوە" ئاماژەی بەوەدا ئەو كوشتوبڕەی دەرهەق بە خەڵكی بێتاوان لە فەلەستین و لوبنان ڕوودەدات ڕەنگدانەوەی دڕندەیی داگیركەری زایۆنی و پشتگوێخستنی مەینەتی گەلانە لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە.
هەروەها شێخ خەنجەر داخ و پەژارەی خۆی لەوە دەربڕی كە پێشتر كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەستبەرداری غەزە بوو و ئەمەیش ڕێگەی بۆ زایۆنیی داگیركەر خۆشكرد تا بازنەی تاوانەكانی فراوانتر بكات و ئێستایش بگاتە لوبنان، ئەم بێدەنگیەی كۆمەڵی نێودەوڵەتیی بە شەرمەزاری ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا كە ترسی فروانتربوونەوەی ئەم دەستدرێژیانە هەیە بەرەو دەوڵەتانی دیكەی عەرەبی لەسایەی بێدەنگیی بەردەوامی نێودەوڵەتیدا.
لە چەند كۆبوونەوەیەكدا شێخ خەنجەر میوانداریی سەدان شێخ و پیاوماقووڵی بەغدای پ...
شێخ خەنجەر لەڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەوانیدا یادی "خێزانی ڕۆژنامەوانی" دەك...
شێخ خەنجەر بەشداریی ناشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەكات