لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا و بەیاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی میوانخانەی پەرلەمانتاری حزب شێخ لەتیف وەرشانی كرد كە سەدان كەس لە ڕۆڵەكانی هۆزی حەدیدیەكان و پیاوماقوڵانی پارێزگاكە ئامادەی بوون و لەگەڵیاندا تاووتوێی داواكاریەكانیان و ئاڵەنگاریەكانی ئەم قۆناغەی كرد.
شێخ خەنجەر بۆ ئامادەبوانی ڕوونكردەوە كە حزبی سیادە بەهەموو سەركردە و پەرلەمانتارەكانیەوە درێژە بە هەوڵەكانی دەدات لەپێناو ئامادەكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و گێڕانەوەی باقی ئاوارەكانیان و هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە شێوازی كۆتایی بڕیاری لێبووردنی گشتی و ئازادكردنی بێتاوانەكان، هەروەها ئاشكراكردنی چارەنووسی ونكراوەكان و دەستەبەركردنی مافی خێزانەكانیان.
لایخۆیانەوە شێخ وەرشان و ئامادەبوان سوپاسی سەرۆكی حزبی سیادەیان كرد بۆ هەوڵەكانی كە دەچنە خزمەتی نیشتیمانەوە بەهەموو بوارەكانیەوە، سەردانەكەی و گوێگرتن لە بیروڕاكان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان لەهەردوو لایەنی خزمەتگوزاری ئابوریدا بەرزنرخاند.
شێخ خەنجەر لە میوانخانەكانی كەبیسەی ئەنبار بەگەرمی پێشوازیی كرا
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی لە سالم عیساویی پەرلەمانتار دەكات بۆ كۆچی دوایی حاجی فەوز...
شێخ خەنجەر سەردانی دەزگای “منداڵێتی بەختەوەر” لە نەینەوا دەكات و پشتگیری خۆی ...