شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دەزگای “منداڵێتی بەختەوەر”ی لە موسڵ كرد و لەهەوڵە مرۆیەكانی دەزگاكەی كۆڵیەوە كە بۆ پشتگیری منداڵانی بێ دایك و باوك و خاوەن پێداویستی تایبەت دەیدەن.
لەمیانەی سەردانەكەیدا، شێخ خەنجەر لەگەڵ بەرپرس و كارمەندانی دامەزراوەكەدا كۆبووەوە و لە ئەرك و خزمەتگوزاریەكان ئاگاداربوو كە دامەزراوەكە پێشكەشی دەكات لەگەڵ ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە و بەشداریی ئاهەنگێكی كرد كە بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە ڕێكخرابوو و چەندین چالاكی و نمایشی منداڵانی سەر بە دامەزراوەكەی تێدا پێشكەشكرا.
لە وتەیەكدا شێخ خەنجەر سەختیەكانی ژیانی منداڵانی غەزە و ئەو كوشتارانەی باسكرد كە ئیسرائیلی داگیركەر دەرهەق بە منداڵان دەیكات، ئاماژەی دا بەو پێشێلكاریانەی كە لە لوبنان ئەنجام دەدرێن، هەروەك داواكاری و تێچووی هەموو پێداویستیەكانی دامەزراوەكەی گرتە ئەستۆی خۆی. ئیدارەی دامەزراوەكەیش ڕایگەیاند كە شێخ خەنجەر دیاریی قوتابخانەی پێشكەش بە دووهەزار منداڵی بێ دایباب و خاوەن پێداویستی تایبەت كردووە بە بۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە.
لەكۆتایی سەردانەكەدا، بەرپرسانی دەزگای “منداڵێتی بەختەوەر” سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بۆ پشتیوانی و ئامادەبوونی، جەختیشیان كردەوە لە بایەخی بوونی ئەمجۆرە دامەزراوانە لە كۆمەڵگەدا بۆ برەودان بە بونیاد و پێشكەوتن و پێكەوەیی مرۆیی، شێخ خەنجەریش ستایشی هەوڵی كارمەندانی دەزگاكەی كرد و داوای لە هەموان كرد پشتگیری كاری خێرخوازی و مرۆیی بكەن.
شێخ خەنجەر سەدان خێزانی كەمدەرامەت لەبەغدا بەسەردەكاتەوە
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە بەڕێز ئەنیل عەنان باڵپۆزی نوێی توركیا لە بەغدا د...
شێخ خەنجەر چووە پرسەی هاوسەری ڤیان سەبریی پەرلەمانتار