شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی دوژمنكاریی زانیۆنی كرد بۆ سەر لوبنان و فەلەستین، جەختی كردەوە لەسەر پێویستی هاوهەڵوێستی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان بۆ ڕاگرتنی دوژمنكاری دڕندانەیان كە خەڵكی بێتاوانی مەدەنی دەكەنە ئامانج.
سەرۆكی حزبی سیادە پرۆتستۆی ئەو تاوانانەی كرد كە قەوارەی زایۆنی بەرامبەر خەڵكەكەمان لە فەلەستین و لوبنان دەیكات و وتی:"برینەكانی جەستەی ئەم نەتەوەیە ساڕێژنابن و جارێكی تر كەڵبەكانی زایۆنی تێیدەچەقنەوە".
خەنجەر سەركەوتنەكانی مەقاوەمەی فەلەستینی خستەڕوو و ستایشی خۆڕاگریی خەڵكی غەزە و ڕامەڵڵای كرد لە بەرەنگاربوونەوەی هێزی تیرۆری زایۆنیدا، داوای لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد هەڵوێستێكی توند وشەرەفمەندانە وەرگرن و پێویستی پێكەوە ڕاوەستانی دووپاتكردەوە دژی ستەم لە هەموو وڵاتاندا كە یەكدەنگ بن لە ڕەتكردنەوەی كوشتوبڕ و ڕاگواستندا.
لەكۆتایی وتەكەیدا شێخ خەنجەر بەڵێنی پاراستنی ناسنامەی مێژوویی موسڵی دووپاتكردەوە و جەختی كردەوە لە پێویستی بەدیهێنانی دادگەری و نەهێشتنی ستەم لەسەر خەڵكی، داوای هاودەنگیی هێزە نیشتیمانیەكانی كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاریە ناوخۆیی و دەرەكیەكان و داوای ئازادكردنی زیندانیەكان و ئاشكراكردنی چارەنووسی بێسەروشوێنكراوەكانی كرد.
شێخ خەنجەر كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شێخ و پیاوماقووڵانی بەغدا لەبارەگای سیادە چڕتر...
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی نووسینگەی ئەریج جەمیلی سەركردە لە هاوپەیمانی سیادە د...