شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی لە ئوممەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە "د خ" و جەختی كردەوە لەپێویستی دەستگرتن بە بەهاكانی ئیسلام و یەكێتی نێوان موسڵمانان لەم قۆناغە تایبەتەدا بە ئیلهاموەرگرتن لە ژیانی پێغەمبەری مەزن لە پشتیوانیكردنی هەق و دادگەریدا.
سەرۆكی حزبی سیادە ئاماژەی دا بەو ئاڵەنگاریانەی ئێستا ڕووبەڕووی ئوممەی ئیسلامی بوونەتەوە، جەختی كردەوە كە گەڕانەوە بۆ ڕێباز و سوننەتی پێغەمبەری میهرەبان تاكە ڕێگای ڕزگاربوونە لە قەیرانەكان، ڕوونیشیكردەوە كە ئوممەی ئیسلامی ئەمڕۆ پێویستی بە یەكێتی و گردبوونەوە لە دەوری ئەو بنەمایانە هەیە كە پێغەمبەری نازدامان دایناون.
شێخ خەنجەر داوای یەكگرتن و كاری هاوبەشی كرد بۆ پشتیوانی ستەملێكراوان و بەدیهێنانی دادوەری، ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر بۆنەیەكە بۆ بیركركردنەوە و كاركردن لەپێناو چاكسازیی نەتەوە و دووبارە بونیادنانەوەی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای ڕەوشتی بەرزی ئیسلامی.
شێخ خەنجەر نوێژی هەبنی لە غەزالیە دەكات و سەركۆنەی دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزیی...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ جاسم جبارە دەكات لە سەلاحەدین
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ سەعید دەحام بەرع شێخی گشتیی ئەلبوعوبێ...