شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی درێژەپێدانی دوژمنكاریی زایۆنی كرد بۆ سەر لوبنان و غەزە، جەختی لە هاوكاریی عێراق بە حكومەت و گەلەوە كردەوە لەگەڵ لوبنان و فەلەستین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنكاریە دڕندانەكان كە خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لەوە كردەوە تاوانەكانی جەنگ كە قەوارەی داگیركەر لەڕێی بۆردوومانی هەڕەمەكی دڕندانەوە بۆ سەر لوبنان پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە و ناڕەزایی خۆیشی دەربڕی لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەم تاوانانە، جەختی كردەوە كە قەوارەی زایۆنی بەردەوام نەدەبوو لە ئەنجامدانی ئەو كوشتارانە ئەگەر كاردانەوەی توندی كۆمەڵی نێودەوڵەتی هەبوایە، ئاماژەی دا بە پێویستی بیرهێنانەوەی ئەو ئایەتەی كە دەڵێت:"إِن تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ"، داوای پابەندبوونی بە هیوا و دادوەرییەوە كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنكاریەكاندا.
شێخ خەنجەر داوای لە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی كردەوە هەڵوێستی توند بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی دوژمنكاریەكانی زایۆنی و داوای لە حكومەتی عێراق و ڕێكخراوە مرۆیەكان كرد هاوشانی هەردوو گەلی لوبنان و فەلەستین ڕاوەستن، جەختی كردەوە لە پێویستی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ ڕێگرتن لەوەی كە ناوچەكە بەرەو جەنگێكی سەرتاپاگیر ڕابكێشرێت و پشتگیریی خۆڕاگریی كەسوكارمان لە بەیروت و غەزە بكرێت بەهەر ڕێگەیەك كە لەتاوانادابێت.
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك پیاوماقووڵانی دیالە كرد
شێخ خەمیس خەنجەر ستایشی هەستانەوەی ئاوەدانیی بەغدا و هەوڵەكانی وەزیری نیشتەجێ...
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی هێرشەكانی زایۆنی بۆسەر بەیروت و غەزە دەكات