شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ستایشی ئەو پەرەسەندنە ئاوەدانیەی كرد كە بۆ یەكەمجارە لەماوەی زیاتر لە بیست ساڵدا بەغدای پایتەخت بەخۆیەوە دەیبینێت و دەستخۆشیی لە وەزیری نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوەیش كرد لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ژێرخان و خزمەتگوزاریەكاندا.
سەرۆكی حزبی سیادە شانازیی خۆی دەربڕی بەو دەستكەوتانەی بەمدوایە لە بەغدای پایتەخت بەدیهاتوون لەبوارەكانی پەرەپێدانی ژێرخان و چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغیی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ڕوونیشیكردەوە كە ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی تێڕوانینی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندان لەژێر دروشمی "لەپێناو بەغدایەكی جوانتر"، ئاماژەی بەوەیشدا عێراق ئێستا بووەتە جێی مەبەستی گەشتیاران لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە ئەمەیش ئەو پێگەیەیە كە وڵاتەكە لە دوای چەندین گرێ لە ئاڵەنگاریی شایان و شایستەیەتی.
شێخ خەنجەر ستایشی هەوڵە تایبەتەكانی وەزیری نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوەی كرد لە بەدواداچوونی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی بەغدا و جەختی كردەوە لە پێویستی بەردەوامبوونی ئەم هەستانەوەی ئاوەدانكردنەوەیە بۆئەوەی بەغدا بگەڕێنرێتەوە پێگە مێژووییەكەی وەك یەكێك لە گرنگترین شارەكانی ناوچەكە و جیهان.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە بەغدا
شێخ خەنجەر سەدان خێزانی كەمدەرامەت لەبەغدا بەسەردەكاتەوە
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...