شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە هەڵوێستەكانی هەرێمی كوردستانی بەسەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی بیرهێنایەوە كە لەساڵی 201دا پێشوازیان كرد لە ملیۆنان ئاوارەی عەرەبی سوننە و ستایشی مامەڵەی برایانە و مرۆڤانەی گەلی كوردی كرد.
سەرۆكی حزبی سیادە وتی :"ئەو پێشوازیكردنەی برایان لەهەرێمی كوردستانی عێراق بیردێنینەوە كە لەساڵی 2014دا لە ملیۆنان عەرەبی سوننە كردیان؛ ئەوانەی بەهۆی تیرۆر و كردەوە سەربازیەكانەوە ئاوارە بوون، ئەو پێشوازیەی كە بە بڕیارێكی مرۆیی و مێژوویی مەسعود بارزانی براوە بوو". جەختی كردەوە كە دەبێت بەها ئەخلاقی و هەڵوێستە شەرەفمەندانەكان ببنە خاڵی دەستپێكی سەرەكی لە مامەڵەكردنی نیشتیمانیانەمان دوور لە حساباتی سیاسی و دەستكەوتی حزبی.
لەكۆتاییدا شێخ خەنجەر داوای پتەوكردنی هاوكاريى نيشتيمانى و مرؤيى كرد لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراقدا، ئاماژەی بەوەیشدا كە یەكێتی نیشتیمانی و بەهای مرۆیی بناغەی بونیادنانی عێراقێكی ئارام و بەهێزە، دوور لە هەر دابەشبوون یاخود بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی.
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداردەبێت لە پێشوازیكردنی بەڕێز مەسعود بارزانی لەبەغدا
شێخ خەنجەر لە كۆنگرەی سەرەكیی هەڵبژاردنی كەركوك: تاقە دەنگێكیش بەفیڕۆمەدەن چو...
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی لە بەڕێز مەسرور بارزانی دەكات