شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و ئەندامانی حزب لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ئێستا و داهاتوو.
ئامادبوانی كۆبوونەوەكە لەگەڵ شێخ خەنجەردا باسی كاروبارە سیاسی و ئابووریەكانی پارێزگای سەلاحەدینیان كرد و جەختیان كردەوە لە بایەخی پشتگیریی حكومەتی خۆجێی لە بوارە خزمەتگوزاریەكان و كۆتاییهێنان بە دیاردەی پرۆژە دواكەوتووەكان و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە بونیادنان و ئاوەدانكردنەوەدا و جێبەجێكردنی داخوازیەكانی خەڵكی لە سەقامگیری و ئاوەدانی لە هەموو بوارە گرنگە جیاوازەكاندا.
لایخۆیەوە سەرۆكی حزبی سیادە پێداگریی كرد لەسەر پێویستی پەیوەندیگرتن لەگەڵ جەماوەری سیادە و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان، هەروەها هۆشیاركردنەوەی جەماوەر بە بایەخێكی زۆرەوە دەربارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لە هێنانەپێشەوەی كەسانی بەتوانا بۆئەوەی نوێنەرایەتی قەزا و ناحیەكانی سەلاحەدین بكەن لە ناو پەرلەماندا لەپێناو دەستەبەركردنی مافی شارەكان و دانیشتوانەكانیان لە خزمەتگوزاری و ژیانێكی شەرەفمەندانە.
شێخ خەمیس خەنجەر و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر نوێژی هەینی لە مەزاری مەعروفی كەرخی لە بەغدا دەكات و ڕابیتەی زانای...
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە پێداگریی دەكات لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆ...