شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە دڵخۆشی و شانازیی خۆی دەربڕی بەو سەركەوتنە گەورەیەی لە دیداری دەرچوانی دامەزراوەی خەنجەر بەدیهات كە دەستەبژێرێكی سەركەوتوو لە كوڕ و كچە خوێندكارەكانی تێدا كۆبوونەوە لەوانەی ئەمڕۆ بەشداردەبن لە بونیادنانی نیشتیمان و خزمەتی مرۆڤدا.
شێخ خەنجەر وتی:"زۆر دڵخۆشین كە دەبینین ئەم دەرچوانە بوون بە ئوستاز لە زانكۆكان و پزیشك لە نەخۆشخانەكان و كار دەكەن لە وەزارەت و دامەزراوەكاندا" جەختی لە پابەندبوونی دامەزراوەی خەنجەریش كردەوە؛ كە لەساڵی 2004دا دامەزراوە، بە وەبەرهێنان لە مرۆڤ و گەشەپێدانی وزە و تواناكانی بۆ خزمەتكردنی عێراق و خەڵكەكەی.
شێخ خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەیەكی تازەی لەژێر ناونیشانی وەجبەی "غەزە شانازیە" ڕاگەیاند كە دەرفەتی ناردن و وەرگرتنی خوێندكاری نوێ دەڕەخسێنێت بۆ خوێندنی یەكەمین و باڵا لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق، ئەمەیش ڕێڕەوی خوێندن و هەستانەوە بەتوانا زانستیەكان دەستەبەردەكات.
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دكتۆر ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزووتنە...
شێخ خەمیس خەنجەر دەبێتە میوانی كوردەكانی زەوبەع لە یوسفیە بۆ پشتگیریی لە مامۆ...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە شاندێكی خەڵكی بەغدای پایتەخت دەكات