شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ دەستەبژێرێك لە دەرچوانی دامەزراوەی خەنجەر بۆ گەشەپێدانی زانسی كۆبووەوە كە لەچوارچێوەی چالاكیەكانی دیداری ساڵانە لە بەغدای پایتەخت و لەژێر دروشمی "خوێندكارانی دوێنێ سەركردەی ئەمڕۆ و داهاتوون" بەڕێوەچوو.
چالاكیەكانی دیدارەكە بە وتەیەكی نوێنەری دەرچوانی دامەزراوەكە دەستیپێكرد كە تێیدا ستایشی ڕۆڵی شێخ خەنجەری كرد لە پشتیوانیكردنی دەستەبژێری زانستی و ناردنی سەدان خوێندكار بۆ خوێندن لە باشترین زانكۆ ناودارەكانی دەرەوەی وڵات، ئەمەیش بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداربووە لە دەوڵەمەندكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت بەهەموو پسپۆریە زانستیە جباجباكانیەوە. بڕگەیەكی دیدارەكە تەرخانكرا بۆ موناجاتی تایبەت بە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر، ئەمە جگە لە نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتەری دەربارەی مێژوو و دەستكەوتەكانی دامەزراوەی خەنجەر بۆ گەشەپێدانی زانستی.
شێخ خەنجەر لەمیانەی وتەیەكدا كە لەپەراوێزی دیدارەكەدا پێشكەشی كرد، جەختی لەوەكردەوە ئەو ئاڵەنگاریانەی كە وڵات پێیداتێدەپەڕێت داوامان لێدەكات كاری دووهێندەیی بكەین بۆ چەسپاندنی بنەماكانی زانست و فێربوون، ڕۆشنبیرییش تاكە چەكمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرە تاریكەكان. هەروەها وتی پرۆژەی داهاتوومان ناردنی خوێندكاران دەبێت بۆ خوێندنی زانستە مۆدێرنەكان كە بەشداردەبێت لە گەشەپێدانی وڵات و پێشخستنیدا. خۆشحاڵی زۆری خۆیشی لەوە دەربڕی كە لەناو كوڕەكانی دەرچووی دامەزراوەكەدایە و جەختی كردەوە لە بەردەوامیی داواكردنی مافە ڕەواكان لەنموونەی نەهێشتنی ستەم و ئازادكردنی بێتاوانەكان و زانینی چارەنووسی ونكراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و جێبەجێكردنی هاوسەنگی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
شێخ خەنجەر: ڕای ڕاوێژكاریی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەكەوتنە بۆ دۆزی فەلەستین
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات
شێخ خەنجەر ماتەمی بۆ شەهید یەحیا سنوار دەربڕی و جەختی لە بەردەوامی مقاوەمەی ف...