شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشوازی كرد لە دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی؛ ئەمەیش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە دیدارەیدا كە شێخ خەنجەر لەگەڵ دیارترین كەسێتیەكان و سەركردەكانی لایەنە سیاسیەكان ئەنجامی دەدات بۆ باسكردنی دۆخ و ئاسۆی قۆناغی داهاتوو و گەڵاڵەكردنی تێڕوانینی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی.
سەرۆكی حزبی سیادە بۆ میوانەكەی جەختی كردەوە لە گرنگیی گفتوگۆی نێوان هاوبەشەكان لە حزب و قەوارە سیاسیەكان بۆ پشتگیریی حكومەت و بەرنامە خزمەتگوزاریەكانی و قەلاچۆكردنی گەندەڵی. هەروەها باسكردنی قەیرانی بەردەوامی بە بەتاڵی مانەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە پێچەوانەی یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، ئەمە جگە لە پێویستی نزیكخستنەوەی دید و بۆچوونەكان لەسەر یاسا و ڕێسا هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت ئەوانەیان كە پەیوەستن بە ڕووە مرۆییەكانەوە، تا دەگاتە جێبەجێكردنی ئامانجی ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا بەگشتی.
شێخ خەنجەر پێشوازیكرد لە ڤۆڵگەر پیرێز
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە دكتۆر ئیسماعیل نەجم دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر لە نەینەوا سەردانی میوانخانەی شێخ لەتیف وەرشان دەكات