شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت، پێشوازی كرد لە سەركردە و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.
لەدیدارەكەدا كە شێخ عەبدولخالق عەزاوی جێگری سەرۆكی حزب ئامادەی بوو، باس لە بواری سیاسی لە دیالە و گفتوگۆكانی ئێستای تایبەت بە ئامادەكاریی شایستە نیشتیمانیەكانی داهاتوو كرا، جگە لە تاووتوێی میكانیزمەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەكان و ڕێگاكانی پێشخستنی دامەزراوە خزمەتگوزاریەكان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی دیالە و دەستكەوتە ئەمنییە بەدەستهاتووەكان و ڕەنگدانەوەیان لەسەر واقیعی خزمەتی گشتی و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی نەهامەتیی هاووڵاتیان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی پرۆژەی خزمەتگوزاری. داوایشی كرد پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە بكرێت كە بناغەكانی دەوڵەت دەچەسپێنن و بنەمای هاووڵاتیبوون دادەڕێژن بۆ سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە پارێزگاكەدا.
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی لە بەڕێز مەسرور بارزانی دەكات
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات
شێخ خەنجەر لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوكدا شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاووتوێ دەكا...