شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوو كە كۆڕی فیقهی بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە بۆ گەورە زانایان لە مزگەوتی ئیمام ئەلعەزەم ئەبی حەنیفەی نوعمان لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا سازی كردبوو.
بەو بۆنەیەوە شێخ خەنجەر وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا جەختی كردەوە كە لەدایكبوونی پێغەمبەر ڕێبازێكی ڕاست و دروستی هێنایە بوون و دەبێت پەیڕەوبكرێت و پێداگریی لە گرنگیی وەرگرتنی ئیلهامی بەهای سنگفراوانی و لێبووردەیی كردەوە لە ژیانی خاوەنی ئەم یادە بۆنخۆشە.
شێخ خەنجەر لەمیانەی قسەكانیدا داوای كاری ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانەی كرد بۆ بەهانەوەچوونی ستەملێكراوان و ئازادكردنی دەستگیركراوە بێتاوانەكان، ئاماژەی بەوەدا كە دەرفەتی ئەوە هەیە لەڕۆژانی داهاتوودا هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی دەربكرێت و جەختی كردەوە لە پێویستیی پەلەكردن لە چارەسەری دۆسیەی ئاوارەكان و زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ سەرماڵوحاڵی خۆیان بە زووترین كاتی گونجاو. باسی لە لیژنەی بەدواداچوونی چارەنووسی بێسەروشوێنكراوەكان و قەرەبووكردنەوەیانی كرد كە هەنگاوی گەورەی ناوە و بەم نزیكانە ئەم دۆسیەیە كۆتایی دێت.
دەربارەی نەهامەتیەكانی خەڵكی غەزەیش، شێخ خەنجەر دووبارە سەركۆنەی ڕەفتارەكانی زایۆنیی دوژمنی كرد لە پێشێلكردن و دەستدرێژیەكانی بۆ سەر هاووڵاتیانی بێتاوان لە ژنان و منداڵان، جەختی كردەوە لە پێویستی وەرگرتنی هەڵوێستی یەكلاكەرەوە لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانە دڕاندانانەی كە بوونەتە هۆی لەناوبردنی 2% و پێكانی 5%ی دانیشتوانی كەرتی غەزە.
شێخ خەنجەر پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆماری ئێران دەكات بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیب...
شێخ خەنجەر لەبەغدا پێشوازی لە شێخ ڕەعد سلێمان میری دلێم دەكات
شێخ خەنجەر بەشداریی ئاهەنگی یادی شۆڕشی بیست دەكات لە خان زاری