شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ ئەندامانی حزب لە ئەنجومەنی بەغدا و ژمارەیەك لە سەركردەكانی سیادە لە بەغدای پایتەخت كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگترین ئەو كێشانە كرا كە ڕووبەڕووی هاووڵاتیان دەبنەوە بەتایبەت لە هەردوو بواری خزمەتگوزاری و ئابووریدا و ڕێگەكانی چارەسەركردنیان لە حكومەتی خۆجێیدا، شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە دەبێت كاری لەپێشینە بۆ باشكردنی دۆخی گوزەران و خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی پایتەخت بێت بە جێبەجێكردنی داواكاریە ڕەواكانیان بە هەموو كەرتەكانی دیكەیشەوە.
لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا ئامادەبوان باسیان لە دۆخی سیاسی و ئەو هەوڵانە كرد كە دەبێت بدرێن بۆ نزیكخستنەوەی تێڕوانینەكانی لایەنە سیاسیەكان لەناو ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا كە دەبێت ئەم قۆناغە خاڵی دەستپێكی كردەكی بێت لە گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتی بە حكومەتە خۆجێیەكان و كاری یەكەمی تەواوكاریی بێت لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی خزمەتگوزاری.
شێخ خەمیس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەكات
لیژنەی ئەمنیی كەركوك هەوڵەكانی شێخ خەنجەر لە چارەسەركردنی قەیرانی كەركوك بەرز...
شێخ خەمیس خەنجەر هۆشداریی برسێتی لە غەزە دەدات و داوای كردنەوەی دەروازە و ڕێڕ...