شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری كرد لە ناوچەی مەنسوری بەغدای پایتەخت.
لە وتارەكەیدا كە لەیادی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد درودی خوار لەسەربێت پێشكەشی كرد، وتارخوێنی مزگەوتەكە باسی لە ژیانی پێغەمبەر كرد و جەختی كردەوە لەسەر بایەخی پابەندبوون بە سوننەتەكەی و شوێنكەوتنی ڕێبازەكەی بە گوفتار و بە كردار، هەروەها ڕێبازەكەی ببێتە دەستووری ژیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكانی كۆمەڵگە. پێداگریی كرد لە پێویستی خۆشویستنی یاوەرانی ڕەسوڵ درودی خوای لەسەر و سوكایەتی پێنەكردنیان. سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانەیشی كرد كە دەكرێنە سەر یاوەران لەلایەن هەندێك تێنەگەیشوو لەدینی میهرەبانی ئیسلام.
وتارخوێنەكە باسی لە جەنگی غەزە و گرنگیی پشتیوانی خەڵكەكەی كرد بە پێشكەشكردنی هەر شتێك كە پشتگیریی بێت بۆ دۆزی فەلەستین هەم لەڕووی ناوخۆیی و هەم لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە، هەروەها بەرگریی لە گەل و خاكی فەلەستین بكرێتە كاری لەپێشینەی موسڵمانان لەم كاتەدا وەك دۆزی نەتەوەیەك كە ناكرێت پشتی تێبكرێت و ببێتە دەستپێكێكی نوێ بۆ یەكێتیی هەردوو ئوممەی ئیسلامی و عەرەبی لە بەرگریكردن لە پیرۆزییەكان و گیانەكان.
شێخ خەمیس خەنجەر یادی شۆڕشی بیستی نەمری بیرهێنایەوە
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە دەستەبژێرێكی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی دی...
سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ دیارترین مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژەكانی بەغدا و دە...