لەڕۆژی جیهانیی بەزۆر بێسەروشوێنكراواندا، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جارێكی تر داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی هەزاران بەزۆر بێسەروشوێنكراوی پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و كەركوك و دیالە و ناوچەكانی باكووری بابل و پشتێنەی بەغدای كردەوە، ئەوانەی كە لەكاتی جەنگی دژی تیرۆردا ونكراون.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لەوە كردەوە كە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای نەهێشتنی ونكردنی بەزۆر، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەنجومەنی نوێنەران دەخاتە یەردەم بەرپرسیارێتیەكی گەورە بۆ دەركردنی یاسای بەتاوانناساندنی ونكردنی بەزۆر و ڕیزبەندكردنی وەك تاوانێكی سەربەخۆ لە یاسای نیشتیمانیدا، ڕوونیشیكردەوە كە ئاشكراكردنی چارەنووسی قوربانیانی ئەو تاوانە قێزەونە و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان و لێپرسینەوەی ئەنجامدەرانی، بەرپرسیارێتیەكی نیشتیمانی و مرۆیی و ئەخلاقییە و پێویستی بە هەڵوەستەی جدییە لەهەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
شێخ خەنجەر داوای كرد كاری جددی و بەردەوام بكرێت بۆ ئاشكراكردنی ڕاستیەكان و دادگەری پێشكەش بە خێزانی ئەوانە بكرێت كە بەزۆر بێسەروشوێنكراون، جەختی لەوەیش كردەوە كە ئەم بابەتە بیرناچێتەوە و ئامادەیی دەبێت هەتا ئەوكاتەی بەتەواوی عەدالەت جێبەجێ دەكرێت.
شێخ خەمیس خەنجەر دەبێتە میوانی كوردەكانی زەوبەع لە یوسفیە بۆ پشتگیریی لە مامۆ...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە پەروەردەكاران دەكات بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە و داو...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداردەبێت لە پێشوازیكردنی بەڕێز مەسعود بارزانی لەبەغدا