شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پێشوازیی كرد لە سەركردەكانی سیادە لە پارێزگای نەینەوا بۆ تاووتوێكردنی دۆسیەی موسڵ و كاری حكومەتی خۆجێی و ئامادەكاریەكانی قۆناغی داهاتوو.
لە كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی پاراستنی ناسنامەی نەینەوا و كۆتایهێنان بە هەموو پەراوێز و كەنارخستنێك كە زیانی بە پارێزگاكە و خەڵكەكەی گەیاندووە و كەمتەرخەمی نەكردن بەرامبەر هەوڵەكانی دەستبردن بۆ ناسنامەی مێژوویی شارەكە لەپێناو پاراستنی پێكهاتەی كۆمەڵگەیی بە مەزهەب و نەتەوە جیاجیاكانیەوە.
ئامادەبوان باسیان لە دۆسیەی پەیوەندگیریی لەگەڵ جەماوەری حزبەكە كرد لە هەموو قەزا و ناحیەكانی پارێزگارەكەدا، سەرۆكی سیادە پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی دیاریكردنی كەسانی لێوەشاوە كە جێی ڕەزامەندیی ناوچەیی و عەشایەری بن وەك خۆئامادەكارییەك بۆ شایستەكانی داهاتوو، سەركردە و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون؛ پابەندبوونی خۆیان بە سیادە و هاودەنگییان لەگەڵ بنەماكانی ڕاگەیاند لەپێناو موسڵ و مێژوو و داهاتوویدا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە شێخ حامد عەبدولعەزیز سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە عێراقیەكان و ئوممەی ئیسلامی دەكات