شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی حزب، لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە.
ئامادەبوان باسیان لە هاوبەشیی سیاسی نێوان پارتی دیموكرات و سیادە و دیارترین گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی و پێویستیی هەردوو قۆناغی ئێستا و داهاتوو كرد؛ لەپێش هەموویانەوە كۆتایهێنان بە بەتاڵیمانەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی پێكهاتنی هەموو لایەنەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی بەدانانی كەسێتیەكی لێوەشاوە كە خواستەكانی گەل بەدیبهێنێت، ئەمەیش لەپێناو دەركردنی یاساكان و تێپەڕاندنی پەكخستنی چەندین بڕیار كە جێی بایەخی شەقامی عێراقیین لە چەندین لایەنەوە.
شێخ خەنجەر و بەڕێز بارزانی ڕێككەوتن لەسەر پێویستی پابەندبوون بەو كارتی ڕێككەوتنە سیاسیەوە كە بەهۆیەوە حكومەتەكەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی پێكهێنراوە، هەروەها جێبەجێكردنی بەندەكانی بە ڕوونی و تێیدا لایەنەكانی پرۆسەی سیاسی جەخت بكەنەوە لە ڕاستگۆیی نییەتیان لە پشتگوێنەخستنی ڕێككەوتنەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتی كە لەپێش هەموو بابەتەكانی دیكەوەیە.
شێخ خەمیس خەنجەر و شاندێكی پەرلەمانتاران سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-...
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی دەكات لە ئیبراهیم گولەن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ...
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەكات