شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی ئەو تاوانە ترسناكەی كرد كە سوپای داگیركەری زایۆنی دەرهەق بە 100 هاووڵاتیی مەدەنی فەلەستینی ئەنجامیدا لەكاتێكدا ئەوان نوێژیی بەیانییان لە قوتابخانەیەكی ناوەڕاستی غەزەدا دەكرد كە پەنابەرانی تێدا بوو. هاوكات داوای جووڵەی بەپەلەی نێودەوڵەتیی كرد بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە.
شێخ خەنجەر پرۆتستۆی ئەو دڕندایەتیەی كرد كە زایۆنیی داگیركەر دەیكات و ئەو بێتاوانەی لەناوبرد كە لە سوجدەدا بوون بۆ خودای عەزەوەجەل، بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنێكی شەریعەت و عورف و یاسا نێودەوڵەتیەكان. ئەو تاوانەی وا دانا بەشێكە لە زنجیرە تاوانەكانی جەنگ كە داگیركەر دەرهەق بە گەلی فەلەستین ئەنجانی دەدات.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لەوەیش كردەوە چوونی عێراق بۆ پاڵ ئەفریقای باشوور لەو سكاڵایەدا كە دژی قەوارەی زایۆنی پێشكەش بە دادگای دادی نێودەوڵەتی كردووە؛ بووەتە كارێكی زۆر پێویست، ئاماژەیدا بە گرنگیی هاوكاریی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان و ڕێكخراوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان بۆ پیادەكردنی هەڵوێستێكی خێرا و گوشاربردن بەرەو ڕاگرتنی جەنگی قڕكردن و پاكتاوكردنی نەژادی و تاوانەكانی جەنگ كە دەرهەق بە فەلەستینیەكان دەكرێن.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە جینین پلاسخارت نێردەی نێودەوڵەتی دەكات
شێخ خەنجەر هەڵوێستە مرۆیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی عەرەبە سوننە ئا...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ جاسم جبارە دەكات لە سەلاحەدین