شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادەی بەشداریی ڕێوڕەسمی نوێژلەسەركردن و ناشتنی تەرمی شەهیدی ئەقسا و موجاهیدی گەورە ئیسماعیل هەنیەی كرد لە دەوحەی بڵند كە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر و ئەمیری باوك؛ هەروەها بەرپرسان و وەزیرانی هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئامادەیبوون.
لە تویتێكدا لەسەكۆی "ئێكس"ەوە شێخ خەنجەر جەختی لەوەكردەوە"خاكی فەلەستین سەلماندی كە زێدی لەدایكبوونی مەرد و سەركردە خۆبەختكەرەكانە و گەلی فەلەستینیش هەروا خۆڕاگرانە بەڕووی داگیركەرانی زایۆنی دەوەستێتەوە بە پشتگیریی ڕۆڵە خێرخواز و بەشەرەفەكانی نەتەوە".
هەروەها شێخ خەنجەر دەڵێت:"جارێكی تریش قەتەر، بە حكومەت و گەلەوە، هەڵوێستی ڕەسەنایەتی عەرەبی و مەزنیی ئیسلامیی دووپاتكردەوە بە پێشوازیكردن لە تەرمی شەهید و لەئامێزگرتنی لە خاكی قەتەردا، خودا ڕەحم بە شەهید هەنیە بكات و لەگەڵ شەهیدان و چاكەكاراندا لەبەهەشتدا بن".
شێخ خەنجەر لەگەڵ ئەندامانی حزب لە ئەنجومەنی بەغدا و ژمارەیەك لە سەركردەكانی س...
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە شێخ ڕەعد عاسی دەكات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی كەركوك
شێخ خەنجەر: لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا مژدەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك ڕادەگەیە...