شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی تاوانی كوشتنی شەهیدی موجاهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی كرد و ئیدانەی ئەو پەرەسەندنە ترسناكەی كرد كە قەوارەی زایۆنی لەدژی ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستین پیادەی دەكات.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە كە تاوانی كوشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە درێژەپێدانی تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیە دەرهەق بە فەلەستینیەكان و پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیریی ئیقلیمی و ئاشتیی نێودەوڵەتی، داوای هەڵوێستی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامیی كرد دژی لوتبەرزیی زایۆنی، كە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاگرتنی ئاسایكردنەوە و پچڕانی پەیوەندیە ئابوری و سیاسی و ئەمنیەكان لەگەڵ حكومەتی قەوارەی زایۆنیی داگیركەر بە سەركردایەتی نەتانیاهۆ و بەكرێگیراوە تاوانبارەكانی.
خەنجەر هەروەها ڕایگەیاند بزووتنەوەی بەرگریی فەلەستینی و ئیسلامی بە كوشتنی شەهید هەنیە ناوەستن بەڵكو سوورتر دەبن لەسەر شەڕكردنی دوژمن و بەرگرییكردن لەخۆیان، جەختی لەوەیشكردەوە كە دۆزی فەلەستین دۆزێكی ڕەوایە دژی قەوارەی داگیركەر. لەكۆتاییدا دەڵێت "ڕەحمی خودا بۆ شەهید ئیسماعیل هەنیە و بەهەشت جێگەی بێت".
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر سەر...
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی قەوارەی زایۆنی دەكات و جەختدەكاتەوە لەسە...
شێخ خەنجەر سەركۆنەی ڕەفتارەكانی نەتانیاهۆ دەكات و داوادەكات لێپرسینەوە لە كەن...