شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی هێرشە تاوانكاریەكانی زایۆنیی بۆسەر بەیروت كرد و هاریكاریی خۆی لەگەڵ گەلی لوبنان وەك هاریكاریی لەگەڵ خەڵكی غەزە دەربڕی.
شێخ خەنجەر لە تویتێكی سەكۆی "ئێكس"ەوە ناڕەزایی خۆیی دەربڕی بەرامبەر دوژمنكاریی زایۆنی بۆسەر دەوڵەتی لوبنانی برا و ئاماژەی دا بەوەی كە ئەم هێرشە پێشێلكردنی هەموو عورف و بەڵێننامە نێودەولەتیەكانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامیی ناوچەكە لە هەردوو ڕووی ئەمنی و ئاشتیی نێودەوڵەتیەوە.
سەرۆكی حزبی سیادە هەروەها وتی :" داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە یاسایی و مرۆییەكانی دەكەین سنوورێك بۆ ملهوڕیی زایۆنی بەرامبەر وڵات و گەلە عەرەبی و موسڵمانەكانمان دابنێن، لەوانەیش كەسوكارمان لە غەزە و بەیروت، هەروەها حكومەتی قەوارەی داگیركەر وەك تاوانباری جەنگ لە دادگا نێودەوڵەتیەكاندا بناسێنن. ڕەحمەت لە شەهیدان و چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان".
هەروەك سەرۆك جەختی كردەوە كە دوژمنكاریی سەر بەیروت جیاواز نیە لە دوژمنكاریی سەر غەزە و هەردووكیان ڕەنگدانەوەی هەمان سیاسەتی دوژمنكاریانەیە كە پێشێلكردنی مافی گەلانی عەرەبی و ئیسلامیە.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە سەركردەكانی سیادە لە نەینەوا
شێخ خەنجەری چاویدەكەوێت بە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبە...
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات