شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە دوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد میوانداریی مامۆستا ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی بكەن وەك بەرپەرچدانەوەی درۆودەلەسەكانی سەرۆكی حكومەتی قەوارەی داگیركەر.
شێخ خەنجەر ئاماژەی كرد بە گرنگی میوانداریكردنی ئیسماعیل هەنیە لەلایەن پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامیەوە، جەختی كردەوە كە ئەم هەنگاوە وەك كاردانەوەیەك دەبێت بەرامبەر میوانداریكردنی نەتانیاهۆی تاوانباری جەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە و پشتیوانیكردنی تاوانەكانی دژی كەسوكارمان لە غەزە و گوزارشتێكی كردەكی دەبێت بۆ هاوكاریی بەرگریی فەلەستینی، بانگەوازێكی میللی و فەرمیش دەبێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ جەنگی قڕكردنی بەكۆمەڵی زایۆنی دەرهەق بە خەڵكی غەزە.
لەكۆتاییدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی جووڵاندنی پەرلەمانە عەرەبی و ئیسلامیەكان بۆ پشتگیریكردنی دۆزی فەلەستین و بەرگریی، پێداگریشی كرد لەسەر یەكێتی و هاوكاریی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دوژمنكاریدا.
شێخ خەمیس خەنجەر ئیدانەی كوشتارە ترسناكەكەی خان یونس دەكات
لیژنەی ئەمنیی كەركوك هەوڵەكانی شێخ خەنجەر لە چارەسەركردنی قەیرانی كەركوك بەرز...
شێخ خەنجەر بەشداریی لە دیدارێكی ڕاوێژكاریی هۆزی ئەلبوعیسا دەكات و جەخت لە یەك...