شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، پێشوازیی كرد لە مامۆستا ئیبتهال داینی ئەندامی سەركردایەتی حزبی سیادە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵانی دیالە.
لە دیدارێكدا كە لەبارەگای حزب لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، سەرەتا ئامادەبوان كورتەباسێكیان دەربارەی پێداویستییەكانی شارەكەیان و دانیشتوانەكەی خستەڕوو بەتایبەت لە هەردوو لایەنی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە و داوایان كرد كە حكومەت زیاتر لایان لێ بكاتەوە و بایەخیان پێبدات.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لە پشتگیریی داواكاریی هاووڵاتیان و پشتیوانیكردنی بێسنووری خۆی لە جێبەجێكردنی مافە ڕەواكانیان دەربڕی لەپێناو باشتكردنی بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئاستی گوزەرانیان.
شێخ خەنجەر لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەو...
شێخ خەنجەر كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شێخ و پیاوماقووڵانی بەغدا لەبارەگای سیادە چڕتر...
شێخ خەنجەر یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر لە ئوممەی ئیسلامی پیرۆز دەكات و داوای یە...