شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی نووسینگەی پەرلەمانتار محەمەد دلێمی كرد لەناوچەی ڕاشدیەی باكووری بەغدای پایتەخت.
لەمیانەی سەردانەكەیدا شێخ خەنجەر و دلێمی، بەئامادەبوونی حەیدەر فازل دلێمی برایی و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و ژمارەیەك لە پیاوماقووڵانی ناوچەكە، باسیان لە پێداویستیەكانی ئەم قۆناخە و ئاڵینگاریەكانی كرد و پێداگرییان كرد لەسەر پێویستیی هەبوونی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ هاووڵاتیان و گوێگرتن لە بیروڕاكانیان دەربارەی دۆسیەكانی خزمەتگوزاری و مافەكانی مرۆڤ و كاركردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەت و دامەزراوەكانیان بۆ بەدیهێنانی بەگوێرەی ویستی خەڵكی ناوچەكە.
دلێمی سوپاسی شێخ خەنجەری كرد بۆ سەردانەكەی بۆ ڕاشدیە و بەشداربوونی لە چالاكیە كۆمەڵایەتیەكان و گوێگرتن لە هاووڵاتیانی ناوچەكە لە هەردوو بواری خزمەتگوزاری و ئابووریدا كە پێویستیی لەپێشینەی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقە.
شێخ خەنجەر دەچێتە پرسەی خوشكە كۆچكردووەكەی بەڕێز بارزانی
شێخ خەمیس خەنجەر نوسینگەی دكتۆرە سەلوا مەفرەجی دەكاتەوە
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی كۆڕی فیقهیی گەورەزانایان لە نەینەوا دەكات