شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە چووە پرسەی عەقید ڕوكنی فڕۆكەوان غەسان لەتیف نسەیف جاسم لەناوچەی ڕاشدیەی باكووری بەغدای پایتەخت و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیی گەیاندە خێزانی كۆچكردوو.
شێخ خەنجەر سەرەخۆشیی لە خێزانی كۆچكردوو كرد و ئاماژەی دا بە هەڵوێستی ئازایانە و ڕۆڵە كۆمەڵایەتی و عەشائیریەكانی كە لەناوچەكانی باكووری بەغدا دەینواندن، جەختی كردەوە كە كۆچكردوو عەقید غەسان لەتیف بۆشاییەكی گەورە لە دڵ و دەروونی ئەو كەسانەدا جێدەهێڵێت كە بەدرێژایی ژیانی ناسیویانە، داوای لە یەزدانی مەزنیش كرد كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و ئارامی و دڵنەوایە بە كەسوكار و ئازیزانی ببەخشێت.
شێخ خەنجەر لەڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەوانیدا یادی "خێزانی ڕۆژنامەوانی" دەك...
شێخ خەمیس خەنجەر لەبەغدا پێشوازیی دەكات لە شاندێكی كۆڕی فیقهی عێراقی
شێخ خەنجەر لەیادی هەشتەمین ساڵەی تاوانەكەی سەقلاویەدا دووبارە داوای ئاشكراكرد...