شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت، بەئامادەبوونی هەردوو پەرلەمانتار شێخ لەتیف وەرشان و خالید دەڕاجی و هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سوبهان جاجان و سمیە خابوری و سەركردە لە حزب مامۆستا حەسەن عەلو، پێشوازیی كرد لە سەركردەكانی حزب لە نەینەوا.
لەسەرەتای قسەكانیدا شێخ خەنجەر بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد و جەختی كردەوە لە بایەخی مێژوویی موسڵ و ناسنامە نیشتیمانیەكەی و ڕۆڵی گەورەی لە بونیاتنانی دەوڵەتی عێراق بەهۆی ڕۆڵەكانی و هۆزە بەڕێزەكانیەوە كە شارەزایی زانستی و سەربازیی و كۆمەڵایەتیان پێشكەش كردووە و كاریگەرییان هەبووە لە كاروانی نوێی عێراقدا.
لەوبارەیەوە سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە لە بایەخی قۆناخی داهاتوو و پێویستیی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی هەمەلایەنە بۆ شایستەیەكانی ناوچەكان لە نوێنەرایەتی سیاسیدا، بۆ ئەوەی دەنگی ڕەوای خۆیان هەبێت لە داواكردنی مافی خەڵكی پارێزگاكان و بایكۆتنەكردنی هەڵبژاردنەكان بەهیچ پاساوێك; ئەمەیش لەپێناو دەرفەتنەدان بە قۆستنەوەی دەنگی دانیشتوانی شارە ئازادكراوەكان و بێبەشكردنی خەڵكەكەی لە دەنگدان كە دەبێتە هۆی ونبوونی مافەكانیان.
لایخۆیانەوە ئەندامان و سەركردە ئامادەبووەكانی سیادە جەختیانكردەوە لە خستنەگەڕی هەموو تواناكانیان بۆ گرەنتیدان بەبەشداربوونی هەموان كە گرەنتی نوێنەرایەتیەكی ڕاستەقینە و شایستەیی نەینەوا بدات لە هەموو ڕوویەكەوە لەوانە لابردنی ستەمی سەر دەستگیركراوەكان و بەدیهێنانی دادوەری بۆیان و یارمەتیدانی كەسوكار و خێزانی ونكراوەكان و پشتگوێنەخستنی دۆسیە و مافەكانیان.
شێخ خەنجەر ئیدانەی كوشتارەكەی دەوارلكوەیت دەكات و داوا لە جیهانی عەرەبی و ئیس...
شێخ خەنجەر نوێژی هەینیی لە مزگەوتی نەجات سوەیدی كرد و لەگەڵ ڕابیتەی مامۆستایا...
شێخ خەمیس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەكات